عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌ربازى ئیتاڵیا تاوتوێ هاوكارى ئه‌منى ده‌كات

الأحد 29 كانون أول 2019 - 21:20

عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌ربازى ئیتاڵیا تاوتوێ هاوكارى ئه‌منى ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ جه‌نراڵ جیوڤانى نیسترى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى پۆلیسى سه‌ربازى ئیتاڵیا(ده‌ره‌ك)هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانى سه‌ربازى وئه‌منى تاوتوێ كرد.
 
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ "عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختى له‌گرنگى مه‌شقكردن وئاماده‌كردنى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنى ئاسایش وهاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه‌.
روونیشیكرده‌وه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتیرۆرستانى داعش سه‌ركه‌وتوو بوون وله‌سایه‌ى سیسته‌مى دیموكراسى كه‌دان به‌مافى خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ ده‌نێت هێزی پاراستنى یاسامان پێكهێنا بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وپاراستنى ئاسایش وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان بۆ رێگاگرتن له‌هه‌ڵه‌كان بۆیه‌ هه‌زاره‌ها سه‌ربازى عێراقى مه‌شقیان پێكرا له‌رێزى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا ورێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى خولى مه‌شقككردن به‌راهێنه‌ره‌ عێراقییه‌كان به‌تواناییه‌كى باڵاوه‌ بۆ ته‌واوكردنى ئه‌ركه‌كانى مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا 
لاى خۆیه‌وه‌ به‌رپرسه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى پیشاندا له‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات