ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامه‌كانى هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) ڕاده‌گه‌یه‌نێت

الأحد 29 كانون أول 2019 - 18:29

ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامه‌كانى هه‌شته‌مین قۆناغى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) ڕاده‌گه‌یه‌نێت

 

 
سه‌ڵاحه‌ددین-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئه‌نجامى هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) راگه‌یاند كه‌له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد بۆ كیۆماڵكردنى ناوچه‌كان له‌شانه‌ تیرۆرستییه‌كان. 
لیوا روكن عه‌بدولموحسین حاتم فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌كه‌رتى سه‌ڵاحه‌ددین به‌به‌شدارى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وفه‌رمانده‌یی پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین بووه‌ وتیایدا تونرا ده‌ست به‌سه‌ر 4میوانخانه‌ى تیرۆرستان بگیرێت له‌ئامێرى په‌یوه‌ندیكردن وكه‌ره‌سه‌ى خۆراكى وجل وبه‌رگ وقاپ وقاجاخى له‌خۆگرتبوو".
وتیشى"له‌میان پرۆسه‌كه‌ دوو تونێل خاپووركراوه‌ كه‌دوو بۆمبى چێندراو له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ كووشتنى پێنج خۆكووژ كه‌له‌نێو تونێلێك بوون له‌رۆژئاواى دۆڵى سه‌رسار نزیك گوندى سرتى خه‌له‌ف"،له‌هه‌مان كاتیشدا ئاماژه‌ى دا "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارگه‌یه‌كى بۆمبڕێژكردنى دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌رۆژئاواى دۆڵى سه‌رسار له‌نزیك گوندى مه‌ناور شه‌مه‌رى".