ئه‌نجامه‌كانى هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) له‌كه‌رتى دیاله‌

الأحد 29 كانون أول 2019 - 17:56

ئه‌نجامه‌كانى هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) له‌كه‌رتى دیاله‌

 

 
دیاله‌-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ى پێنجى سوپا ئه‌نجامه‌كانى هه‌شته‌مین قۆناغى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) ڕاگه‌یاند كه‌به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ده‌كاته‌  له‌چه‌ندین ناوچه‌ له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ ده‌ستیپێكرد. 
فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى پێنج له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئامارى ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌كه‌ كه‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد ،بریتییه‌ له‌"دۆزینه‌وه‌ى جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌ناوچه‌كانى عه‌واسج وبه‌س تاغى له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك ومووشه‌ك وچه‌ندین بۆمب وچه‌كى جۆراجۆر له‌دارستانه‌كانى ئه‌بو خربیش".
وتیشى"چه‌ندین مووشه‌ك وهاوه‌ن وچه‌ك وته‌قه‌مه‌نى تر دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دوو نارنجۆكى ده‌ستى".
شایه‌نى باسه‌ هه‌شته‌مین قۆناغى پرۆسه‌ى خواستى سه‌ركه‌وتن(ئیراده‌ نه‌سڕ) له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ،كه‌تیایدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتى میحوه‌رى یه‌كه‌مى كرد وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ میحوه‌رى دووه‌م وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین میحوه‌رى سێیه‌م وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ میحوه‌رى چواره‌م وهه‌روه‌ها باره‌گاى پێشڕه‌وى كه‌ركوك میحوه‌رى پێنجه‌مى گرته‌ ئه‌ستۆ".