هه‌ردوو دادوه‌ر ده‌هام ئه‌كڕه‌م وعومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ئه‌ندامى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژێردران

الأحد 29 كانون أول 2019 - 13:50

هه‌ردوو دادوه‌ر ده‌هام ئه‌كڕه‌م وعومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ئه‌ندامى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژێردران

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،هه‌ردوو دادوه‌ر ده‌هام ئه‌كڕه‌م وعومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ئه‌ندامى كۆمسیۆنى هه‌لبژاردنه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژارد
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند "هه‌ردوو دادوه‌ر ده‌هام ئه‌كڕه‌م وعومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌ندامێتى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان دواى ئه‌وه‌ى له‌تیروپشكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى براوه‌ بوون".
وتیشى"تیروپشكه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونى جێگرى نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدرا".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى تیروپشكى تایبه‌ت به‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدا