فه‌تح ڕاستییه‌كى رێككه‌وتنى مانه‌وه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌خاته‌ڕوو

الأحد 29 كانون أول 2019 - 12:30

فه‌تح ڕاستییه‌كى رێككه‌وتنى مانه‌وه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنى فه‌تحى نوێنه‌رایه‌تى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێكى سیاسی نه‌كراوه‌ له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر.
غه‌بان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌لێدوانێكى بۆ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌نده‌ به‌ئاماده‌كارییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
روونیشیكرده‌وه‌ حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانى تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى نوێ متمانه‌ وه‌رده‌گرێت.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ سه‌رۆكى كۆمار نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد له‌باره‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وتیایدا ڕاسپاردنى ئه‌سعه‌د عێدانى پاڵێوراوى فراكسیۆنى بنیاتنانى ڕه‌تكرده‌وه‌ وئاماده‌ى خۆیشى پێشاندا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌پۆسته‌كه‌ى بكێشێته‌وه‌.
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران دا.
شاره‌زایانى هه‌ڵبژاردنیش پێشبینى ئه‌وه‌یان كرد كه‌كۆمسیۆنى نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كان تواناى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان نه‌بێت.