په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح :كاندیدكردنى عێدانى هێشتا به‌رده‌وامه‌ وسه‌رۆك كۆماریش به‌فه‌رمى وه‌ڵامى نه‌داوته‌وه‌

السبت 28 كانون أول 2019 - 23:08

په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح :كاندیدكردنى عێدانى هێشتا به‌رده‌وامه‌ وسه‌رۆك كۆماریش به‌فه‌رمى وه‌ڵامى نه‌داوته‌وه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
مه‌حمود روبێعى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، دووپاتیكرده‌وه‌ ،ئه‌و نوسراوه‌ فه‌رمییه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كراوه‌ له‌باره‌ى كاندیدكردنى ئه‌سعه‌د عێدانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى نوێ حكومه‌ت هێشتا به‌رده‌وامه‌.
روبێعى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و نوسراوه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كراوه‌ له‌باره‌ى كاندیدكردنى ئه‌سعه‌د عێدانى هێشتا به‌رده‌وامه‌ وتاوه‌كو ئێستاش وه‌ڵامى فه‌رمى ئه‌و نوسراوه‌ نه‌هاتۆته‌وه‌ وئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاندبوو وه‌لام نه‌بووه‌ به‌ڵكو شیكردنه‌وه‌ى ره‌وشێكى ناده‌ستوورییه‌".
وتیشى"سه‌رۆك كۆمارر رۆڵى خۆى ده‌زانێت،وپێمان وایه‌ بۆ ئه‌م رۆَڵه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌میان پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ڕووى ژماره‌وه‌ ،ئێمه‌یش پابه‌ندین به‌هه‌نگاونان به‌رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان كه‌باس له‌ڕاسپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌كات وسه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ ورێكاره‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌چن كه‌هاوپه‌یمانى بنیاتنان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌".
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،روبێعى وتى "سه‌ركرده‌ى حیزب ولایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى فه‌تح چۆنێتى مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاته‌كانى وڵاتیان تاوتوێ كرد ،سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ره‌وشى وڵات ئارام بێت وپرۆسه‌ى سیاسی له‌چواچێوه‌یه‌كى دروست هه‌نگاو بنێت وهه‌مووان ئه‌ركى خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن ".
روبێعى ئه‌وه‌یشى وت"رێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى چاودێرى كردنى ره‌وشى جه‌ماوه‌رى خۆپیشاندانه‌كان وله‌كاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر پاڵێوراوێك به‌شێوه‌یه‌كى ڕوون وئاشكرا ده‌بێت ره‌چاوى ره‌وشى جه‌ماوه‌رى بگیرێت وبه‌دواى جێگره‌وه‌یه‌ك بگه‌رێن به‌پێ رێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان".
روبێعى له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند"ئێمه‌ سوور نین له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى دیاریكراو وهه‌ر پاڵێوراوێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دیارى بكرێت ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ره‌تبكرێته‌وه‌ وئه‌گه‌ریشى هه‌یه‌ جێگره‌وه‌ى بۆ پێشكه‌ش بكرێت ئه‌مه‌یش له‌پرۆسه‌ دیموكراسییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
شایه‌نى باسه‌ سه‌رۆك كۆمار نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد له‌باره‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وتیایدا راسپاردنى ئه‌سعه‌د عێدانى پاڵێوراوى فراكسیۆنى بنیاتنانى ره‌تكرده‌وه‌ وئاماده‌ى خۆیشى پیشاندا له‌م پێناوه‌ ده‌ستى له‌كاربكێشێته‌وه‌.