ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان بۆ ئه‌ركه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان وگرنگترین ئۆپراسیۆنه‌كانى دژى داعش بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

السبت 28 كانون أول 2019 - 13:12

 ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان بۆ ئه‌ركه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان وگرنگترین ئۆپراسیۆنه‌كانى دژى داعش بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ناوه‌ندى ئاڵوگۆڕه‌ زانیارییه‌ چوارقۆڵییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌زیاتر له‌8315 زانیارى داوه‌ته‌ عێراق وسوریا.
فه‌ریق روكن سه‌عه‌د مزهر عه‌لاق سه‌رۆكى ناوه‌ندى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ چوار قۆڵییه‌كان به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌دیمانه‌یه‌كى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناوه‌ندى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ چوار قۆڵییه‌كان زیاتر له‌ 8315 زانیارى به‌عێراق وسوریا داوه‌ له‌باره‌ى شوێنى بوونى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش وكه‌ره‌سه‌ وئامێره‌كانیان"ئاماژه‌یشى دا"ناوه‌نده‌كه‌ زیاتر له‌( 4471) راپۆرتى هه‌واڵگیریشى داوه‌ته‌ هه‌ردوولا له‌باره‌ى جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق وسوریا".
ئاماژه‌یشى دا "به‌شت به‌ستن به‌زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان وئاڵوگۆڕییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا (23055)تیرۆرستى داعش كووژراون له‌نێویشیاندا(430)سه‌ركرده‌ى مه‌یدانى وده‌ستگیركردنى (88) تیرۆرست وبرینداركردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى تیرۆرستان"،روونیشیكرده‌وه‌"فرۆكه‌كانى روسیا وسوریا گوورزى ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌نێو خاكى سوریا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان كه‌بووه‌ هۆى خاپووركردنى (868)ناوه‌ندى سه‌رپه‌رشتى وكۆنترۆڵكردن وله‌ناوبردنى  (385)جبه‌خانه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌گه‌ڵ وێرانكردنى (213)كارگه‌ى بۆمبڕێژكردن وخاپووركردنى (328)په‌ناگه‌ى تیرۆرستان وله‌ناوبردنى (343)تانك و(119)زریپۆش و(640)ئۆتۆمبیلى جۆراوجۆرر و(120)پێگه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى تانك و(7) نه‌خۆشخانه‌ى مه‌یدانى و(206)فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان و(116)شۆفه‌ڵ و(236)تۆپى جۆراوجۆر.
عه‌لاق وتیشى"چه‌ند پلانێك هه‌ن بۆ فراوانكردنى كارى ناوه‌نده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگكارى تایبه‌ت به‌بواره‌كانى هاوكارى چ ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌مه‌شقككردن وپڕچه‌ككردن وهاوكارى هونه‌رى وته‌كنیكى له‌گه‌ڵ هاوكارى هه‌واڵگیرى،هه‌روه‌ها پلانێك هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كار ناوه‌نده‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بێت به‌هاوكارى له‌بوارى(هونه‌رى وته‌كنیكى)له‌گه‌ڵ هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى له‌بوارى مه‌شقككردن وپڕچه‌ككردن ودابینكردنى كه‌ره‌سه‌"روونیشیكرده‌وه‌"لایه‌نى روسیا پاڵپشتى لۆجستى به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شى عێراق كردووه‌ له‌بوارى چه‌ك وكه‌ره‌سه‌كاندا".
ئه‌وه‌یشى وت"دواى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ناوه‌ندى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ چوارقۆڵییه‌كان له‌كاتى چه‌نگى ئازادكردنى ئه‌مدواییه‌ى دژى تیرۆرستانى داعش له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنى سه‌رچاوه‌كانى وڵاتانى به‌شداربوو له‌م ناوه‌نده‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر گروپ وكه‌س وتیرۆرستییه‌كانى عێراق وسوریا،هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكى تر خواستیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ناوه‌نده‌ به‌شداربن به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ وناراسته‌وخۆ "ودوایین ئه‌و وڵاتانه‌ى خواستى سه‌ره‌تاییان هه‌بووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌م ناوه‌نده‌ وڵاتى چین بوو"دووپاتیشیكرده‌وه‌"دواى وه‌رگرتنى ڕێكاره‌ فه‌رمییه‌كان وڵاتى چین به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌بێته‌ به‌شێك له‌م ناوه‌نده‌ وده‌رگاى ناوه‌نده‌كه‌یش بۆ هه‌مووان واڵایه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌كۆتاییه‌كانى ساڵى 2015 هه‌ریه‌كه‌ له‌روسیا وعێراق وئێران وسوریا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى چوار قۆڵى له‌به‌غدا به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى كردن وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان له‌چوار چێوه‌ى شه‌ڕى دژى تیرۆر.