په‌یامنێرمان له‌به‌سڕه‌ :كردنه‌وه‌ى رێگاى ئاڕاسته‌ى كێڵگه‌ى مه‌جنوون دواى چه‌ند رۆژێك له‌دابڕانى

السبت 28 كانون أول 2019 - 10:40

په‌یامنێرمان له‌به‌سڕه‌ :كردنه‌وه‌ى رێگاى ئاڕاسته‌ى كێڵگه‌ى مه‌جنوون دواى چه‌ند رۆژێك له‌دابڕانى

 

 
 
به‌سڕه‌-اه‌ع
 
په‌یامنێرمان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕێگاى به‌ئاڕاسته‌ى كێڵگه‌ى مه‌جنوون دواى چه‌ند رۆژێك له‌دابڕانى كراوه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌یشى دا "جموجۆڵى ئۆتۆمبیله‌كانى ئاسایى بۆته‌وه‌ وره‌وشى ئه‌منیش سه‌قامگیره‌ وگۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان ئارامییه‌ى ته‌واو باڵى به‌سه‌ریا كێشاوه‌ سه‌ربارى هه‌بوونى سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌گۆڕه‌پانانه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"رێگاى ئاڕاسته‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سریش كراوه‌ته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌تایه‌ى سووتاو داخراون".
شایه‌نى باسه‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى به‌سڕه‌ ره‌تیكردبوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى پارێزگاكه‌ له‌بارى نائاسایی (ج) بن ،ئاماژه‌یشى دا ڕه‌وشى ئه‌منى به‌سڕه‌ سه‌قامگیره‌.
ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى به‌سڕه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ رایگه‌یاند"هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایی توند له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یش دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".