شێخ خه‌زعه‌لى: پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ره‌تكراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ده‌گۆردرێت

السبت 28 كانون أول 2019 - 07:01

شێخ خه‌زعه‌لى: پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ره‌تكراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ ده‌گۆردرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌و پاڵێوراوه‌ى له‌لایه‌ن گه‌ل ره‌تده‌كرێته‌وه‌ ده‌گۆردرێت.
خه‌زعه‌لى له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنییدا ڕایگه‌یاند"بژارده‌ى گۆڕینى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كه‌لایه‌ن گه‌ل وهێزه‌ سیاسییه‌كان ره‌تده‌كرێته‌وه‌ له‌ئارادایه‌"،هۆشداریشى دا "له‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانى عێراق به‌هه‌ل وه‌ربگرن".
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رۆك كۆمار پارێزبه‌ندى ده‌ستووره‌ ئه‌مه‌یش واده‌كات پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت "روونیشیكرده‌وه‌"ده‌ستوور سه‌رۆكى وه‌زیران پابه‌ندكردووه‌ به‌پێشكه‌ش كردنى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا".
خه‌زعه‌لى جه‌ختیشى كرده‌وه‌"ده‌ستوور نه‌خشه‌ى رێگایه‌كى داناوه‌ بۆ راسپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ووه‌رگرتنى متمانه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕانه‌سپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاشته‌وایی ویه‌كڕیزى وڵات ده‌كات.