لیوا خه‌ڵه‌ف داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن بۆ ده‌ستگیركردنى گێره‌شێوینان

الجمعة 27 كانون أول 2019 - 11:39

لیوا خه‌ڵه‌ف داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن بۆ ده‌ستگیركردنى گێره‌شێوینان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌خۆپیشانده‌ران كرد پاڵپشتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و گێره‌شێوینانه‌ كه‌شه‌قامه‌كان ده‌بڕن وده‌زگاكان ده‌سووتێنن.
خه‌ڵه‌ف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕاگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌رانن ،وبه‌ته‌واوه‌تى ده‌یانپارێزن له‌ناوچه‌ دیاریكراوه‌كانى خۆپیشاندان له‌به‌غدا وپارێزگاكان"داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران كرد پاڵپشتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن بۆ ده‌ستگیركردنى گێره‌شێوینان كه‌شه‌قامه‌كان ده‌بڕن وده‌زگاكان ده‌سووتێنن ودوكانه‌ بازرگانییه‌كان تێك ده‌ده‌ن ،چونكه‌ ئه‌مه‌ خۆپیشانده‌ر نییه‌ به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه‌ گیره‌شێوێنه‌".
شایه‌نى باسه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتیكردبوو،كه‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌پاراستنى شوێنه‌كانى خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی هه‌ر چه‌ند ژماره‌ وقه‌باره‌یان بێت به‌بێ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.