نوسینگه‌ى سیستانى: وتارى هه‌ینى هیچ په‌یامێكى سیاسى نابێت

الخميس 26 كانون أول 2019 - 19:57

نوسینگه‌ى سیستانى: وتارى هه‌ینى  هیچ په‌یامێكى سیاسى نابێت

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى له‌نوسینگه‌ى سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ راێگه‌یاند"وتارى سبه‌ی هەینی هیچ په‌یامێكى تایبه‌ت به‌دۆخی سیاسی نابێت".
نوسینگه‌ى سه‌ید سیستانى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند""مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینى سبه‌ی هەینی هیچ وتارێكی تایبه‌ت به‌دۆخی سیاسی  نابێت".