تمیمی ئه‌ركى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر وه‌رده‌گرێت

الخميس 26 كانون أول 2019 - 18:03

تمیمی ئه‌ركى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر وه‌رده‌گرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
 فه‌ریق روكن كه‌ریم عه‌بود تمیمی ئه‌ركى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر وه‌رگرت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌"فه‌ریق روكن كه‌ریم عه‌بود تمیمی ئه‌ركى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر وه‌رگرتووه‌ به‌ئاماده‌بوونى فه‌ریق یه‌كه‌م روكن دكتۆر تاڵب شه‌غاتى كینانى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌.
سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ چه‌ندین رێنمایی دایه‌ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر وئه‌ركانى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ وسه‌ركرده‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانى یه‌كه‌م ودووه‌م وسێیه‌م به‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ له‌باره‌ى دانانى پلانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وراوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش وهه‌ر هه‌نگاوێك رۆڵى هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان.