دارایی نوێنه‌رایه‌تى :كورتهێنان له‌بوودجه‌ هۆكارى دواخستنى گه‌یشتنى بۆ په‌رله‌مان بوو

الخميس 26 كانون أول 2019 - 13:01

دارایی نوێنه‌رایه‌تى :كورتهێنان له‌بوودجه‌ هۆكارى دواخستنى گه‌یشتنى بۆ په‌رله‌مان بوو
 
 
به‌غدا-اه‌ع 
 
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كورتهێنان له‌بوودجه‌ى گشتى هۆكارى دواخستنى گه‌یشتنى بۆ په‌رله‌مان بوو.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)رایگه‌یاند"بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو هێشتا لاى حكومه‌ته‌ وره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى نه‌كردووه‌ به‌هۆى كورتهێنانى دارایی"، ئاماژه‌یشى دا"كورتهێنانى دارایی له‌بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ 25ترلیۆن دینار".
وتیشى"حكومه‌ت ناتوانێت بوودجه‌ ره‌وانه‌ بكات به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كورتهێنانه‌"،ئاماژه‌یشى دا "په‌رله‌مان وگه‌ل فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ رووماڵكردنى كورتهێنانى دارایی وڕه‌وانه‌كردنى بوودجه‌ به‌زووترین كات بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".