هاوپەیمانی نەسڕ داوای پێكهێنانی حكومەتی سەربەخۆ دەكات بۆ به‌رێوبردنى قۆناغى كاتى

الخميس 26 كانون أول 2019 - 12:19

هاوپەیمانی نەسڕ داوای پێكهێنانی حكومەتی سەربەخۆ دەكات بۆ به‌رێوبردنى قۆناغى كاتى

 به‌غدا-اه‌ع

هاوپه‌یمانى نه‌سڕ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ داواى پێكهێنانى حكومه‌تى سه‌ربه‌خۆ كرد بۆ به‌رێوبردنى قۆناغى كاتى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ سه‌ر له‌نوێ داواى گۆڕینى هاوكێشه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ركى نیشتمانى وگۆرانكارییه‌ نوێیكان"، داوایشى كرد"حكومه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنرێت بۆ به‌ڕێوبردنى قۆناغى كاتى ،بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستپاكى وپیشه‌یی ونیشتمانپه‌روه‌ردى باڵاوه‌ كاروباره‌كانى وڵات به‌رێوه‌ببات،له‌پێناو مسۆگه‌ر كردنى قۆناغێكى هه‌میشه‌یی بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خواسته‌كانى گه‌ل".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌ وتیشى "هاوپه‌یمانى نه‌سڕ هۆشدارى ده‌داته‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌به‌رده‌وامیدان به‌هه‌مان رێكاره‌ سیاسییه‌كانى رابردوو له‌به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حیزبایه‌تى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ وه‌زیران كه‌رۆڵى ده‌بێت له‌درێژه‌پێدانى قه‌یرانه‌كان وپشكپشكێنه‌ وگه‌نده‌ڵى وسه‌روه‌رى وڵات ده‌خاته‌ به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانى بیانى"، دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌وه‌ قه‌یرانانه‌ى له‌ئێستادا رووبه‌رووى وڵات بۆته‌وه‌ به‌رهه‌مى هاوكێشه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى 2018كه‌لاواز وناته‌با وبه‌رژوه‌ندى خواز بوو، بۆیه‌ دووباره‌ دارشتنه‌وه‌ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ به‌ده‌م وچاوێكى نوێوه‌ وڵات ده‌باته‌ پشێوى وتێكدانه‌وه‌.