فه‌تح:خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى چۆته‌ هاوكێشه‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت

الخميس 26 كانون أول 2019 - 10:15

فه‌تح:خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى چۆته‌ هاوكێشه‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختى له‌گرنگى ڕه‌چاوكردنى سازان له‌هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كرده‌وه‌.
محه‌مه‌د ده‌راجى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "سازان گرنگترین سیماكانى ئه‌م قۆناغه‌یه‌،جه‌ختیشى له‌گرنگى ڕه‌چاوكردنى سازانى سیاسی وجه‌ماوه‌رى كرده‌وه‌ له‌پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نێكى ترى به‌شدار له‌هاوكێشه‌كه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یش گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان وراى گشتى جه‌ماوه‌ره‌".
وتیشى"نه‌بوونى سازانى سیاسی پاڵپشتى سه‌رۆكى راسپێردراوى حكومه‌ت ناكات له‌جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌ به‌رێك وپێكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێك بهێنێت".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران دواى رۆژێك له‌پێشكه‌شكردنى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌سه‌ند كرد.