ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌خشه‌ى پاشكۆییه‌ك له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ ده‌كات

الأربعاء 25 كانون أول 2019 - 20:04

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌خشه‌ى پاشكۆییه‌ك له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ى پاشكۆییه‌ك بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌باره‌ى هه‌ژماركردنى شارۆچكه‌كان به‌بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ.
مه‌یاحى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) روونیكرده‌وه‌ "هه‌ژماركردنى شارۆچكه‌ به‌بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ كاتێكى زۆرى ده‌وێت ،به‌تایبه‌ت چه‌ندێك شارۆچكه‌ى نوێ هه‌ن له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانى عێراق"،ئاماژه‌یشى دا"عێراق له‌ئێستادا ئامارى سه‌رژمێرى گشتى نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كانى شارۆچكه‌كان دیاری بكات".
مه‌یاحى وتیشى"لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌خشه‌ى پاشكۆییه‌ك به‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ژماركردنى شارۆچكه‌ به‌بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆ".
ئه‌وه‌یشى وت"شه‌قام له‌ئێستادا داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات ،وهه‌ژماركردنى شارۆچكه‌ به‌بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن گرفتى زۆرى هونه‌رى له‌خۆده‌گرێت رێگر ده‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنى".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر مادده‌ى 15ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا كه‌جێ ناكۆكییه‌كى قووڵى فراكسیۆنه‌كان بوو له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ،ده‌قى ئه‌و مادده‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌شارۆچكه‌(شار)بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنه‌ ،وده‌بێت هه‌ر 100هه‌زار كه‌س كورسییه‌كى په‌رله‌مانى بۆ ته‌رخان بكرێت ،ئه‌گه‌ر هات ژماره‌ى دانیشتوانى شارۆچكه‌كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ كه‌متر بوون ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌یه‌كى ته‌نیشتى كۆده‌كرێته‌وه‌