هه‌واڵگیرى سه‌ربازى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ئه‌نبار پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 25 كانون أول 2019 - 13:26

 هه‌واڵگیرى سه‌ربازى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌ئه‌نبار پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى قائیم له‌ئه‌نبار ڕاگه‌یاند.
هه‌واڵگیرییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "له‌پرۆسه‌یه‌كى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌فیرقه‌ى 8وبه‌هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیرى لیواى 30پیاده‌ توانى شانه‌یه‌كى تیرۆرستى پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"سه‌رجه‌م تیرۆرستانى شانه‌كه‌ ده‌ستگیركران كه‌ژماره‌یان 14بووه‌ له‌شارۆچكه‌ى قائیم وشاره‌دێى رومانه‌ وگونده‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌باكوورى رووبارى فورات له‌ئه‌نبار".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م شانه‌یه‌ له‌شانه‌ مه‌ترسیداره‌كانه‌ وزانیارى وپاڵپشتى لۆجستى پێشكه‌شى تیرۆرستان كردووه‌ له‌بیابانه‌كان وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانى شانه‌كه‌ داواكراون لاى دادگا به‌پێ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر".