"اه‌ع"نه‌خشه‌ى كاره‌كانى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 25 كانون أول 2019 - 12:44

"اه‌ع"نه‌خشه‌ى كاره‌كانى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ دانیشتنى ئاسایی خۆى سازده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى خزمه‌تى شارستانى فیدڕاڵى.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"نه‌خشه‌ى كاره‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى خزمه‌تى شارستانى فیدراڵى له‌خۆده‌گرێت ،له‌گه‌ڵ راپۆرت وتاوتوێ كردنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى ئیداره‌ى دارایی فیدراڵى ژماره‌(6)ى ساڵى2019".
وتیشى"نه‌خشه‌ى كاره‌كان هه‌روه‌ها ده‌نگدانیش له‌سه‌ر راپۆرت وتاوتوێ كردنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتووه‌ ژماره‌(6)ى ساڵى 2014یش له‌خۆ ده‌گرێت ،له‌گه‌ڵ گفتوگۆى گشتى بۆ ماوه‌ى 15خووله‌ك".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌دانیشتنى دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م ده‌نگى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕگه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا كه‌نزیكه‌ى 50مادده‌یه‌.