كه‌عبى:دانیشتنى په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 15:27

 كه‌عبى:دانیشتنى په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دانیشتنى خۆى سازكرد به‌سه‌رۆكایه‌تى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
كه‌عبى ڕایگه‌یاند "دانیشتنى په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت"،ئاماژه‌یشى دا"184په‌رله‌مانتار ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بوونه‌"،سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش بانگهێشتى لیژنه‌ى یاسایی كرد بۆ تاوتوێ كردنى خاڵه‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران مه‌حموود زه‌جراوى وئازاد حه‌مید ووه‌سه‌ن سه‌عیدى سوێندى یاساییان خوارد له‌برى رائید فه‌همى وهه‌یفا ئه‌مین وحه‌سه‌ن عاقولى كه‌له‌ده‌ستیان له‌ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كشاوه‌ته‌وه‌.