سەرۆکایەتی کۆمار: هیچ نوسراوێك له‌باره‌ی دیاریکردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن رەوانە نەکراوە

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 14:12

سەرۆکایەتی کۆمار: هیچ نوسراوێك له‌باره‌ی دیاریکردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن رەوانە نەکراوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆکایەتی کۆمار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، هیچ نوسراوێك له‌باره‌ی دیاریکردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار نەکراوە.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ڕایگه‌یاند"هیچ نوسراوێك له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نه‌كراوه‌ له‌باره‌ى نوسراوه‌كه‌ى ژماره‌ 4022 له‌به‌روارى 22-12-2019 كه‌تیایدا داواى كردبوو گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ڕووى ژماره‌وه‌ دیارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیارى بكات".