عه‌بدولمه‌هدى پیرۆزبایی لە عێراقییه‌كان وکریستیانەکان ده‌كات بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە.

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 13:38

عه‌بدولمه‌هدى پیرۆزبایی لە عێراقییه‌كان وکریستیانەکان ده‌كات  بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە.

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،پیروزبایی له‌عێراقییه‌كان وكریستیانه‌كان كرد به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵى نوێی زاینییه‌وه‌.
به‌پێ ده‌قى پیرۆزباییه‌كه‌ كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ هاتووه‌"گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراقى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ،به‌تایبه‌ت هاوبه‌شانمان له‌نیشتمان خۆشك وبرا كریستیانه‌كان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵى نوێ زاینییه‌وه‌(2020) كه‌گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ به‌دۆستانه‌یی ومرۆڤایه‌تى ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌،داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ هه‌مووان له‌ئاشتى وسه‌قامگیریدان بن وته‌با ویه‌كڕیز بن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى خواسته‌كانى وهه‌روه‌ها هیوادارین ببێته‌ مایه‌ى خۆشى وئاشته‌وایی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى".