لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور پێشوازى له‌شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 09:19

لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور پێشوازى له‌شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانتار فالح سارى پێشوازى له‌شاندێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌شاره‌زایان وپسپۆرانى بوارى نووسینى ده‌ستوور له‌خۆگرتبوو له‌پێناو پاڵپشتى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌میان پێشوازیكردنه‌كه‌ كارى لیژنه‌كه‌ وده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردووى خرایه‌ به‌رباس له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى دابینكردنى پاڵپشتییه‌كى كارا له‌لایه‌ن شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى پێشنیاره‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ وده‌رچوون به‌ده‌رئه‌نجامێكى باش".
وتیشى"ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمه‌ كاراكان بۆ ئه‌وه‌ى رێگا خۆشكه‌ربێت بۆ شاره‌زایانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌كه‌ بكه‌ن وپاڵپشتى هونه‌رى وشاره‌زایی ودیده‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدان له‌پێداچوونه‌وه‌ى پێشنیاره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ لیژنه‌كه‌".