په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى سه‌دڕ تیشكى خسته‌ سه‌ر دوو ته‌وه‌ر

الثلاثاء 24 كانون أول 2019 - 10:32

په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى سه‌دڕ تیشكى خسته‌ سه‌ر دوو ته‌وه‌ر

 به‌غدا-اه‌ع

 
غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ شێخ كازم عیساوى راوێژكارى تایبه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ تیشكى خستۆته‌ سه‌ر دوو ته‌وه‌رى گرنگ.
عومێرى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسى له‌كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگ كردووه‌ له‌نێویشیاندا گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ وده‌نگدان له‌سه‌ر یاسایه‌كى هه‌ڵبژاردنى دادپه‌روه‌ر پشت به‌فره‌ بازنه‌یی وبه‌رزترین ده‌نگه‌كان ده‌به‌ستێت".
وتیشى"داواكارى خۆپیشانده‌ران یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ هه‌وڵى به‌جێ گه‌یاندنیان ده‌دات ،چ له‌پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران بێت یان دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كاتى یان چوون به‌ئاڕاسته‌ى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌".