هێرشی هەنگ یارییەکی تۆپی پێ له‌ته‌نزانیا دەوەستێنێت

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 12:45

هێرشی هەنگ یارییەکی تۆپی پێ له‌ته‌نزانیا دەوەستێنێت

 

 
 
چاودێرى-اه‌ع
 
لەجامی تەنزانیا بۆ تۆپی پێ روداوێکی سەرنج راکێش رویدا و یارییەکی تۆپی پێ بۆ چەند خولەکێک راوەستا.
لە خولەکی 55 یارییەکەدا، بەهۆی هێرشی هەنگەوە، یاریزانەکانی هەردوو تیپی پاڵەوانێتیەکە خۆیان دا بە زەویدا بۆ ئەوەى لەو هێرشە رزگاریان بێت و پێوە نەبن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت سەرەراى کەوتنی یاریزانەکان و راکردنی بەشێکیان بۆ دەرەوەى یاریگا، هاندەرانیش بە پەلە یاریگا جێدەهێڵن و دەچنە دەرەوە.