هێزه‌ عێراقیه‌كان داوا له‌هاوپه‌یمانى بنیاتنان ده‌كات پاڵیوراوێكى تر پێشكه‌ش بكات..به‌نووسراوێك

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 18:29

هێزه‌ عێراقیه‌كان داوا له‌هاوپه‌یمانى بنیاتنان ده‌كات پاڵیوراوێكى تر پێشكه‌ش بكات..به‌نووسراوێك

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقیه‌كان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،داوا له‌هاوبه‌شه‌كانى له‌هاوپه‌یمانى بیاتنان كرد پاڵێوراوێكى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت پێشكه‌ش بكات،جه‌ختیشى له‌پابه‌ندبوون به‌هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بنیاتنان كرده‌وه‌.
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،دوێنى یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ڵامى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد .
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار داواى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دیارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پاڵیوراوه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران پێشكه‌ش بكات.