ده‌زگاى شه‌هیدان ژماره‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزراوه‌كان له‌ماوه‌ى ساڵێك هه‌ژمار ده‌كات

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 12:03

 ده‌زگاى شه‌هیدان ژماره‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزراوه‌كان له‌ماوه‌ى ساڵێك هه‌ژمار ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌زگاى شه‌هیدان،ئه‌مڕۆ دووشمه‌،ژماره‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.
زیا كه‌ریم به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌زگاى شه‌هیدان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) راگه‌یاند"18گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و گۆڕانه‌ى دۆزراونه‌ته‌وه‌ هى قوربانیانى تاوانه‌كانى قاعیده‌ وداعش وله‌گه‌ڵ چه‌ند گۆڕێكى قوربانییانى تاوانه‌كانى به‌عس".
وتیشى "به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى بێسه‌روشوێنه‌كان بۆیه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كان گه‌ڕان به‌رده‌وامى هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى نوێ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ،وهه‌روه‌ها چه‌ند گۆڕێك له‌نه‌جه‌فى پیرۆز وزیقار ودیاله‌ وفه‌لووجه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌".