كه‌عبى داوا له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وده‌زگاى شه‌هیدان ده‌كات بۆ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

الأحد 22 كانون أول 2019 - 17:07

 كه‌عبى داوا له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وده‌زگاى شه‌هیدان ده‌كات بۆ ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

 به‌غداد-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نێرده‌ى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پرسى بێ سه‌روشوێنان (ICMP) وتوێژى كرد له‌باره‌ى كه‌یسى نوێ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى نیشتمانى بۆ بێ سه‌روشوێنان ، دواین چالاكیه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سه‌ر به‌ ده‌زگاى شه‌هیدان له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :" كه‌عبى له‌ میان چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ هاوكارى گه‌وره‌یان پێشكه‌ش به‌ عێراق كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌یسانه‌ى كه‌ پێویستمان به‌ هاوكارى وتواناى هۆنه‌رى نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه‌ ، له‌وانه‌ش كه‌یسى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان (ICMP) پشتیوانى خۆى پیشاندا بۆ پێشكه‌ش كردنى هاوكارى زیاترى لایه‌نه‌ خۆجێیه‌كان "، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " كاره‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ زۆربه‌ى شاره‌كان به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى عێراقدا هاتووه‌ له‌ سایه‌ى حكومه‌تى دیكتاتۆرى پێشوو".
 
كه‌عبیش داواى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و ده‌زگاى شه‌هیدان و فه‌رمانگه‌كانى دیكه‌ كرد سود له‌ پاڵپشتى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرن بۆ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌ چوارچَوه‌ى یاسا به‌ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى دوو قۆڵى"، داواشى كرد " گرنگى بدرێت به‌م كه‌یسانه‌ چ له‌ رووى مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ بێت یاخود به‌ شێوه‌یه‌كى سیاسى.