په‌رله‌مانتارێك بۆ"اه‌ع": سه‌ردانى ساڵح بۆ سلێمانى هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ نیه‌

السبت 21 كانون أول 2019 - 21:34

 په‌رله‌مانتارێك بۆ"اه‌ع": سه‌ردانى ساڵح بۆ سلێمانى هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه‌ نیه‌
 
به‌غداد-اه‌ع
 
په‌رله‌مانتار یوسف محه‌مه‌د سادق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ دورى زانى په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌بێت له‌ نیوان سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رهه‌م سالح بۆ شارى سلێمانى و دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران.
 
سادق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:"سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمار بۆ شارى سلێمانى به‌هۆى به‌شدارى كردنه‌ له‌ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كورستان  كه‌ له‌ ئێستادا جێگرى سكرتێرى گشتی حیزبه‌كه‌یه‌ "،جه‌ختى كرده‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه‌ له‌نێوان سه‌ردانه‌كه‌ى ساڵح و وتوێژه‌كان بۆ دیارى كردنى كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران".
 
هاوپه‌یمانى بونیاتنان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ، داواى له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد كه‌ پابه‌ند بێت بێت كاته‌ ده‌ستوریه‌كان ، جه‌ختیشى كرده‌وه‌ كه‌ كاندیدێكیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.