دارایى نوێنه‌رایه‌تى هوشدارى ده‌دات له‌باره‌ى دواكه‌وتنى یاساى بودجه‌

السبت 21 كانون أول 2019 - 20:34

دارایى نوێنه‌رایه‌تى هوشدارى ده‌دات له‌باره‌ى دواكه‌وتنى یاساى بودجه‌

 

 
به‌غداد-اه‌ع
حه‌نین قه‌دو ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، هۆشدارى دا له‌ دواكه‌وتنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ندی پرس له‌وانه‌ هاوكاریه‌كان و بیمه‌ و پله‌كانى دامه‌زراندن.
 
حه‌نین له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ شایسته‌ى داراییه‌وه‌ نیه‌ جێ به‌جێ ده‌كرین ، به‌ڵام بیمه‌ و هاوكاریه‌كان و پله‌كانى دامه‌زراندن ، ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ شایسته‌ىه‌ داراییه‌وه‌ هه‌یه‌ ناتوانرێت جێ به‌جێ بكرێت تاوه‌كو شایسته‌ى دارایى له‌ بودجه‌ى 2020 نه‌بێت" رونیشى كرده‌وه‌ " به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى بودجه‌ى 2020 پرسه‌كانى بیمه‌ و هاوكارى و چاودێری ته‌ندروستى ".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" دواكه‌وتنى یاساى بودجه‌ كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت به‌هۆى هۆى بوونى پابه‌ندیه‌وه‌، په‌یوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ كۆمه‌ڵاتى و چاودێرى ته‌ندروستى و خانه‌نشینى گشتى وچه‌ندین جومگه‌ و یاساى گرنگ په‌یوه‌ندى به‌هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌".