ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌:له‌سێ به‌ره‌وه‌ هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر دۆڵى حۆران

الخميس 19 كانون أول 2019 - 20:51

ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌:له‌سێ به‌ره‌وه‌ هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر دۆڵى حۆران

 

 
ئه‌نبار-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر دۆڵى حۆرانى رۆژئاواى ئه‌نبار له‌سێ به‌ره‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
لیوا روكن قاسم محه‌مه‌دى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕاگه‌یاند"كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌ به‌شداربووه‌كان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر دۆڵى حۆران له‌سێ به‌ره‌وه‌،یه‌كه‌م له‌به‌غدادى رۆژهه‌ڵاتى حۆران ودووه‌میش له‌حه‌دیسه‌ له‌رۆژئاواى دۆڵى ناوبراو ،كه‌چى به‌ره‌ى سێیه‌م له‌باشوورى قائیم تاوه‌كو سه‌ربازگه‌ى سه‌عدى ئاسمانى شۆڕ ده‌بێته‌وه‌".
 
وتیشى"كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان له‌پرۆسه‌ى كیۆماڵكردنى دۆڵه‌كه‌ پێشڕه‌وى كردووه‌ به‌رێژه‌ى150كیلۆ مه‌تر"روونیشیكرده‌وه‌ دۆڵى حۆران له‌باشوورى روتبه‌ تاوه‌كو حه‌دیسه‌ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ وگرنگى له‌وه‌دایه‌ ناوچه‌یه‌كى سه‌خته‌ شیاوه‌ بۆ حه‌شاردنه‌وه‌ وناوچه‌یه‌كى مامناوه‌ندییه‌ نێوانى سنوورى سوریا ورومادى".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"تیرۆرستانى داعش دۆڵى حۆران وه‌كو حه‌شارگه‌یه‌ك به‌كارهێناوه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى".
 
شایه‌نى باسه‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران له‌رۆژئاواى ئه‌نبار له‌شانه‌ى تیرۆرستییه‌كانى داعش خسته‌ڕوو.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند "ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌میان كه‌رتى جه‌زیره‌ ڕاگه‌یاندووه‌ به‌پاڵپشتى كه‌رته‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وحه‌شدى هۆزه‌كان".
وتیشى"ئامانجى پرۆسه‌ى سه‌ربازییه‌كه‌ كیۆماڵكردنى دۆڵى حۆران وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رێتى له‌شانه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
خه‌فاجی دووپاتیكرده‌وه‌ "ئامانجى پرۆسه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان راوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌"،روونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ رۆژانه‌ پێشڕه‌وى ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش".
كه‌چى قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى رۆژئاواى ئه‌نبار له‌حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو،ناوچه‌ بیابانه‌كان كه‌عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌ردن وسوریا وسعودیه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌