وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوونى ئه‌نفلونزاى په‌تایی له‌وڵات ڕه‌تكرده‌وه‌

الخميس 19 كانون أول 2019 - 20:56

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوونى ئه‌نفلونزاى په‌تایی له‌وڵات ڕه‌تكرده‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوونى ئه‌نفلونزاى په‌تایی له‌وڵات ڕه‌تكرده‌وه‌.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌  ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانى دیاریكراون ئه‌نفلونزاى وه‌رزین ورێژه‌ى تووشبوانیشى له‌م وه‌رزه‌ى ساڵ زیاد ده‌كات له‌سه‌رجه‌م وڵاتان وڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدان چێن وته‌مه‌ن ونه‌خۆشی دیاریكراو.
وتیشى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ووده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كات هه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمى وپه‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رگرن".