سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

الخميس 19 كانون أول 2019 - 18:55

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو جەنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق.
به‌پێ نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ "لە دیدارەكەدا دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە وڵات تاوتوێ كرا لەگەڵ گرنگی دیاریكردنی كابینەی حكومەت لە چوارچێوەی وادەی دەستوری و جێبەجی كردنی داواكاریەكانی گەلی عێراق، گفتوگۆش كرا سەبارەت بە هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەركردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن و تەواوكردنی بەوجۆرەی عێراقییەكان بتوانن بە شەفافی دەنگبدەن كە زیاتر پەسەندكراوبێت و رێگە بدات بە رۆڵەكانی گەل بە گەیشتنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی سیستمی زیاترین دەنگ و تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنكی گەڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسی".
لای خۆیەوە بلاسخارت جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی لەهەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەو بوارەدا و ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانیشی نیشاندا بۆ پێشكەش كردنی هاریكاری بۆ بەدیهێنانی پێوەری نێودەوڵەتی لەمیكانیزمی هەڵبژاردت بەپێی یاسای نوێ.