یاسادانه‌ران:پشكپشكێنه‌ له‌حكومه‌تى نوێ به‌رده‌وامه‌

الخميس 19 كانون أول 2019 - 11:33

یاسادانه‌ران:پشكپشكێنه‌ له‌حكومه‌تى نوێ به‌رده‌وامه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
باسم خه‌شان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سیسته‌مى پشكپشكێنه‌ له‌حكومه‌تى داهاتوویش به‌رده‌وام ده‌بێت ،ودوودڵى خۆیشى ده‌رخست له‌شكستپێهێنانى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌پێكهێنانى حكومه‌ت.
خه‌شان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند"پرسى كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك جێ ره‌زامه‌ندى فراكسیۆنه‌كان وشه‌قامى بێت،به‌واتاى كۆتایهێنانى سیسته‌مى پشكپشكێنه‌ نییه‌.
وتیشى "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ متمانه‌ ببه‌خشێت بان راسپارده‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ وله‌ماوه‌ى 30رۆژا كه‌سێكى تر دیارى بكات ،ئه‌مه‌یش به‌ئاڕاسته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌مانبات"،داوایشى كرد "رێوشوێنى دروست له‌به‌ر بگیرێت بۆ ئه‌گه‌رى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
خه‌شان باسى له‌وه‌یش كرد"وه‌زاره‌ته‌كان هێڵى سوورن پارت وفراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌ساڵى 2006ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا پێوه‌ پابه‌ندن وئه‌م رێكاره‌یش نه‌گۆراوه‌یه‌ به‌پێ بریارى په‌رله‌مانى ژماره‌ 44ى ساڵى 2008كه‌له‌سایه‌یدا پۆسته‌كان دابه‌شكران هه‌ر بریكارى وه‌زیره‌وه‌ تاوه‌كو به‌رێوبه‌رى گشتى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێژه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران"،روونیشیكرده‌وه‌"پشكپشكێنه‌ كاتێك ده‌گاته‌ به‌رێوبه‌رى گشتى ئه‌وه‌ خۆى یاریده‌ده‌رێك بۆ خۆى دیاری ده‌كات وفه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت واته‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى پارته‌كان بێت هیچ پۆستێك وه‌رناگرێت.