په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 23:21

په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دا.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر 14 مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا كه‌چى هه‌ردوو مادده‌ى 15و16ى په‌یوه‌ست به‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپاڵێوراوى تاكه‌ كه‌سى دواخست".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ڵگرت.
 
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر دانانى پارێزگاى زیقار به‌ پارێزگایه‌كى وێرانبوو دا له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى كارگێرى رۆژانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان به‌ركه‌وتووه‌كان به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان وهه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان.