ده‌ستپاكى بۆ اه‌ع باس له‌سروشتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ى داواكراوه‌كان ده‌كات

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 22:18

ده‌ستپاكى بۆ اه‌ع باس له‌سروشتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌باره‌ى داواكراوه‌كان ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،سروشتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى داواكراوه‌كان كه‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه‌ خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)رایگه‌یاند"هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ناوه‌ندى وده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌و ئاسته‌ نییه‌ كه‌ له‌یاساى ده‌سته‌كه‌ ژماره‌ 30ساڵى 2011مادده‌ى11 خاڵى چواره‌م هاتووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم نییه‌ له‌باره‌ى داواكراوه‌كان كه‌فه‌رمانى دادوه‌رییان بۆ ده‌رچووه‌ به‌تاوانى په‌یوه‌ست به‌گه‌نده‌ڵى سه‌ربارى داخوازییه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌زۆر بۆنه‌دا".
مادده‌ى-11-سێیه‌م باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ بۆى هه‌یه‌ به‌پێشنیارى به‌رێوبه‌رى گشتى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رێوبه‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌هه‌رێمه‌كان بكاته‌وه‌ كه‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى تایبه‌ت له‌و هه‌رێمه‌ نییه‌ وهه‌روه‌ها له‌و پارێزگایانه‌ى ناپه‌یوه‌ستن به‌هه‌رێمه‌وه‌ وقه‌زا وناحییه‌كانیش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌چى خاڵى چواره‌م باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ نێوان ده‌زگاى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌پێ ئه‌م یاساییه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمه‌كان له‌گۆڕه‌پانه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.