حیكمه‌ هۆكاره‌كانى شكاندنى رێژه‌ى یاسایی ودواخستنى دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى نیو كاژێر ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 21:25

حیكمه‌ هۆكاره‌كانى شكاندنى رێژه‌ى یاسایی ودواخستنى دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى نیو كاژێر ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هۆكاره‌كانى شكاندنى رێژه‌ى یاسایی ودواخستنى دانیشتنى تایبه‌تى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ى نیو كاژێر خسته‌ڕوو.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناكۆكییه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى هه‌ردوو مادده‌ى 15و16ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
وتیشى"سووربوونى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه‌ هۆكارى كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى هێزه‌ سیاسییه‌كان بوو".
لاى خۆیه‌وه‌..شێروان دوبردانى په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌رێككه‌وتنى دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌ى15و16ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكارى كشانه‌وه‌مان بوو له‌دانیشتنه‌كه‌".
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر 14مادده‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا .