په‌رله‌مان دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى سازكرد

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 18:55

په‌رله‌مان دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوسى سازكرد

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان سازكرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند"نه‌خشه‌ى كاره‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى له‌خۆگرتووه‌".
وتیشى"نه‌خشه‌ى كاره‌كان ده‌نگدانیش له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان به‌ركه‌وتوان به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان وهه‌له‌ سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانیش له‌خۆگرتووه‌".
ئاماژه‌یشى دا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان خاڵى خوێندنه‌وه‌ى بڕیارێك له‌باره‌ى رووداوه‌كانى زیقار له‌میان نه‌خشه‌ى كاره‌كان زیادكردووه‌