لیژنه‌ى مافى مرۆڤ روداوه‌كانى تیرۆركردن و رفاندن و ده‌ستگیركردن تاوتوێى ده‌كات

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 16:02

لیژنه‌ى مافى مرۆڤ روداوه‌كانى تیرۆركردن و رفاندن و ده‌ستگیركردن  تاوتوێى ده‌كات

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
لیژنه‌ى مافى مرۆڤ روداوه‌كانى تیرۆركردن و رفاندن و ده‌ستگیركردن  تاوتوێى ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى مافى مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ وبه‌ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ وسه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ وژماره‌یه‌ك له‌كۆمسیاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌باره‌گاى شانه‌كه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ "له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێ رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ كراوه‌ كه‌ هاوته‌ربیى خۆپیشاندانه‌كان بوو له‌نێویشیاندا رووداوه‌كانى كووشتن ورفاندن وده‌ستگیركردن".
ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ "خۆپیشاندان مافێكى ڕه‌وایه‌ بۆ هه‌مووان وپێویسته‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت نێوان لیژنه‌ى مافى مرۆڤ وشانه‌ى قه‌یرانه‌كان وكۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ وجه‌خت كردن له‌سه‌ر دیاریكردنى شوێن خۆپیشاندانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز".
لاى خۆیه‌وه‌ یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌یرانه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ستاون به‌جێ به‌جێ كردنى بنه‌ماكانى پێكدادانى نێوده‌وڵه‌تى له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران وسه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو چاره‌سه‌ر كران"ئاماژه‌یشى دا "به‌پێكهێنانى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ روویاندا له‌نێویشیاندا رووداوه‌كانى گۆڕه‌پانى خه‌ڵانى وگۆڕه‌پانى وه‌سبه‌"جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركرد به‌شداربوونه‌ له‌م رووداوه‌ له‌نێویشیاندا ژنێك هه‌بووه‌ وپرۆسه‌كانى ده‌ستگیركردن به‌پێ فه‌رمانى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌كان بووه‌".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"رێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى ژوورێكى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان نێوان لیژنه‌كه‌ وشانه‌ى قه‌یرانه‌كان وكۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ ورێككه‌وتنیش كراوه‌ له‌باره‌ى سازكردنى كۆنگره‌یه‌كى نیشتمانى به‌به‌شدارى نوێنه‌رانى هۆزه‌كان وخۆپیشانده‌ران وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه‌ وپاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز".