سلێتى: 170په‌رله‌مانتار خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى ساڵحیان كردووه‌

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 15:17

 سلێتى: 170په‌رله‌مانتار خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى ساڵحیان كردووه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
په‌رله‌مانتار سادق سلێتى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ 170په‌رله‌مانتار خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو ڕاده‌ستى به‌رهه‌م ساڵح كۆماریان كردووه‌.
سلێتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند"جووڵانه‌وه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى كه‌170په‌رله‌مانتارى له‌خۆگرتووه‌ له‌فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان نوسراوێكیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ له‌باره‌ى خه‌سڵه‌ت ومیكانزمه‌كانى دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو".
سلێتى روونیكرده‌وه‌ "هاوپه‌یمانى سائیرون گه‌وره‌ترین قه‌واره‌یه‌ به‌سازانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا "هاوپه‌یمانى سائیرون نوسراوێكى فه‌رمى ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كردووه‌ به‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كه‌ ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ وجێ ره‌زامه‌ندى گۆره‌پانى خۆپیشاندانه‌كان بوو".
وتیشى"زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌كه‌ له‌نێو گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشاندان بێت"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "ده‌ست به‌گفتوگۆى ناوى سه‌ربه‌خۆ ولێهاتوو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆمار بكرێت".