په‌یامنێرمان:ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى پارێزگارى پێشووى بابل

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 12:38

په‌یامنێرمان:ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى پارێزگارى پێشووى بابل

 

 
 
بابل-اه‌ع
په‌یامنێرمان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگارى پێشووى بابل ده‌ركراوه‌.
په‌یامنێرمان ڕایشیگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى حیلله‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى 341 دژى سادق مه‌دلول پارێزگارى پێشووى بابل ده‌ركردووه‌".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا "بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى پارێزگارى پێشوو ده‌ركردبوو به‌هۆى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچى له‌كاتى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار وپه‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك له‌باره‌ى هاورده‌كردنى رێژه‌یه‌كى زۆرى چه‌مه‌نتۆ به‌بێ وه‌رگرتنى باج وپێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كان".