دادگا ئامارى ئازادكراوه‌كان وبه‌ندكراوه‌كانى خۆپیشانده‌ران هه‌ژمار ده‌كات

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 09:39

دادگا ئامارى ئازادكراوه‌كان وبه‌ندكراوه‌كانى خۆپیشانده‌ران هه‌ژمار ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئامارى ئازادكراوه‌كان وبه‌ندكراوه‌كانى خۆپیشانده‌رانى ڕاگه‌یاند.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ده‌سته‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى راسپێردراو به‌پیداچوونه‌وه‌ى كه‌یسى خۆپیشانده‌ران ئازادكردنى (2700)به‌ندكراوى خۆپیشانده‌ران تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندووه‌".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نزیكه‌ى 107 به‌ندكراوه‌ تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ركراون ولێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵیان له‌باره‌ى ئه‌و تاوانانه‌ خڕاوه‌ته‌ پاڵیان به‌پێ یاسا".