په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 11:45

په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌دانیشتنى ئاسایی خۆى ساز ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دانیشتنه‌كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌خۆده‌گرێت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"نه‌خشه‌ى كاره‌كان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتووان به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان وهه‌ڵه‌ سه‌ربازییه‌كان وكرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت".