كاره‌با بۆ اه‌ع: مووچه‌كانى كڕێ رۆژانه‌ دابینكراوه‌

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 10:08

كاره‌با بۆ اه‌ع: مووچه‌كانى كڕێ رۆژانه‌ دابینكراوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ،مووچه‌كانى كڕێ رۆژانه‌ به‌ته‌واوه‌تى دابینكراوه‌.
ئه‌حمه‌د موسا وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) راگه‌یاند"وه‌زاره‌تى كاره‌با شایسته‌ داراییه‌كانى بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى دابینكردووه‌ كه‌له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ ولق وهۆبه‌كانى دامه‌زراون"، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى نه‌دانى مووچه‌كانى خاوه‌ن كڕى رۆژانه‌".
وتیشى "وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌م كاته‌دا دامه‌زراندنى راگرتووه‌ له‌به‌ر نه‌بوونى بوودجه‌ى دارایی".
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وپێگه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكردبووه‌وه‌ وباس له‌وه‌ ده‌كات كه‌وه‌زاره‌تى كاره‌با ناتوانێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نوێ كڕێ رۆژانه‌ بدات .