فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ره‌تیكرده‌وه‌ داعش گه‌مارۆى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى دابێت له‌باشوورى موسڵ

الأربعاء 18 كانون أول 2019 - 09:16

 فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ره‌تیكرده‌وه‌ داعش گه‌مارۆى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى دابێت له‌باشوورى موسڵ

 

 
 
نه‌ینه‌وا-اه‌ع
 
لیوا روكن نۆمان زۆبه‌عى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ره‌تیكرده‌وه‌ تیرۆرستانى داعش گه‌مارۆى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى دابێت له‌باشورى موسڵ.
زۆبه‌عى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) راگه‌یاند"ڕه‌وشى ئه‌منى نه‌ینه‌وا ئارامه‌،هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌هه‌ڵكووتانه‌ سه‌ر پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كانى باشورى موسڵ"،روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌گه‌مارۆدانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌رٍوو"هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌ له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى وبه‌كامێره‌كان چاودێرى كراوه‌"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"له‌پێناو پته‌وكردنى كه‌رته‌كان هێزى زیاتر ڕه‌وانه‌ كراوه‌ له‌پاڵ ئه‌و كه‌رتانه‌ى سه‌ر به‌فیرقه‌ى 15دان،تاوه‌كو ئیًستاش هیچ پرۆسه‌یه‌كى هاتنه‌ژووره‌وه‌ وده‌رچوونى تیرۆرستانى داعش بوونیان نییه‌".