ده‌ستپاكى :سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر په‌رله‌مانتارێكی ئێستا سەپێندرا به‌تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل

الثلاثاء 17 كانون أول 2019 - 12:57

ده‌ستپاكى :سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر په‌رله‌مانتارێكی ئێستا سەپێندرا به‌تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند فه‌رمانى شه‌ش ساڵى زیندانیكردن دژى په‌رله‌مانتارێكى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى نویًنه‌ران ده‌ركرد به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕیاره‌كانى(160بۆساڵى 1983).
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌ر به‌ده‌سته‌كه‌ وله‌میان خستنه‌ڕووى ورده‌كارییه‌كانى بڕیارى دادوه‌رى له‌دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ناوه‌ندى،ئاماژه‌یشى دا دادگا شه‌ش ساڵ زیندانیكردن له‌گه‌ڵ سزاى دارایی به‌بڕى ده‌ ملیۆن دینار دژى په‌رله‌مانتارێكى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ركردووه‌،روونیشیكرده‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌رێگاى پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى فه‌رمانگه‌ى دژى تاوانباره‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌".
ده‌سته‌كه‌ له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى له‌رێگاى گه‌یشتنى زانیارى له‌باره‌ى نیازى تاوانباره‌كه‌  وه‌رگرتنى بڕى (150.000)هه‌زار دۆلار به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌دروستكردنى ئاسته‌نگى كارى یه‌كێك له‌كۆمپانیاكان".