ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى كه‌عبى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

الثلاثاء 17 كانون أول 2019 - 12:34

ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى كه‌عبى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك ونوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرد بۆ تاوتوێ كردنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
شایه‌نى باسه‌ جێگرى یه‌كه‌م له‌پێشا داواى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كرد بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كانى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.