دارایی نوێنه‌رایه‌تى:عێراق 20ملیارى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى داوه‌ته‌وه‌

الثلاثاء 17 كانون أول 2019 - 10:33

دارایی نوێنه‌رایه‌تى:عێراق 20ملیارى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى داوه‌ته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێدانه‌وه‌ى زیاتر له‌ 20ملیار دۆلار له‌قه‌باره‌ى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى سه‌ر عێراق خسته‌ڕوو.
هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق بریتییه‌ له‌27ملیار دۆلار و41 ملیار دۆلارى سعودیه‌ كه‌دانیپێنه‌دراوه‌ چونكه‌ به‌سه‌رۆكى رژێمى له‌ناوچوو له‌كاتى شه‌ڕى عێراق وئێران به‌خشراوه‌".
ئاماژه‌یشى دا "قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق زیاتر له‌50ملیار دۆلار بووه‌ وله‌ماوه‌ى رابردوویش دا نزیكه‌ى 20ملیار دۆلارى دراوه‌ته‌وه‌ 
لاى خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار ماجیده‌ تمیمی قه‌باره‌ى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى عێراقى خسته‌ڕوو كه‌له‌لایه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تى وچه‌ند لایه‌نێكى ده‌ره‌كى به‌عێراق دراوه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى وبه‌رهێنان وكورتهێنانى بوودجه‌".
تمیمى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ڕاگه‌یاند"قه‌رزێك هه‌یه‌ ساڵى 2015به‌بڕى ملیار و200ملیۆن دۆلار وله‌ساڵى 2016 قه‌رزێك هه‌یه‌ به‌ڕى ملیار و443ملیۆن دۆلار "،
روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌م قه‌رزانه‌ى له‌دوو ساڵى سه‌ره‌وه‌ له‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى كورتهێنانى بوودجه‌".