كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 13:39

كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی كرد بۆ تاوتوێ كردنى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".