پارێزگارى نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى ڕه‌وشى ئه‌منى وپاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 12:41

پارێزگارى نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى ڕه‌وشى ئه‌منى وپاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى

 

 
نه‌ینه‌وا-اه‌ع
 
نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد بۆ تاوتوێ كردنى ڕه‌وشى ئه‌منى وپاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى پارێزگار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"جبورى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان بۆ لیژنه‌ى ئه‌منى باڵا له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى نه‌ینه‌وا سازكردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى لیوا روكن نۆمان روبێعى فه‌رمانده‌ى پۆلیس ولیوا روكن حه‌مه‌د نامس فه‌رمانده‌ى پۆپراسیۆنه‌كان وزوهێر ئه‌عه‌ره‌جى قایمقامى شارى مووسڵ وژماره‌یه‌كى تر له‌به‌رێوبه‌رانى ده‌زگا ئه‌منى وخزمه‌تگوزارییه‌كان".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێ دۆسییه‌ى ئه‌منى كردووه‌ وجه‌ختى له‌سه‌ر ئاسایشى هاوڵاتیان وپاراستنى شكۆمه‌ندیان كردۆته‌وه‌ ورێگاگرتن له‌هه‌ر رێوشوێنێك له‌ده‌ره‌وه‌ى رێكاره‌ یاساییه‌كان وهه‌روه‌ها باسى دۆسییه‌كانى پرده‌كان وپاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان به‌مه‌به‌ستى زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ڕاكێشانى سه‌رمایه‌دران وبه‌ره‌وپێشبردنى وبه‌رهێنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا".