هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕووداوى تیرۆركردنى پێشنوێژ ووتارى خوێنی مزگه‌وتى باكوورى به‌غدا

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 12:13

هێزه‌ ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ڕووداوى تیرۆركردنى پێشنوێژ ووتارى خوێنی مزگه‌وتى باكوورى به‌غدا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌رووداوى تیرۆركردنى پێشنوێژ ووتارى خوێنى مزگه‌وتى باكوورى به‌غدا.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌ڕواى لێكۆڵینه‌وه‌ى كردۆته‌وه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى تیرۆر كردنى پێشنوێژ ووتار خوێنى مزگه‌وتى فاروق ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌رێگاى ته‌قه‌كردنى راسته‌خۆوه‌ له‌ناوچه‌ى شه‌عب له‌باكوورى به‌غدا كه‌له‌ئه‌نجامدا شه‌هید بووه‌".